Accessibility links

کوڵێبا لە بەرلین ستایشی گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان دەکات لە هەڵوێستی ئەڵمانیادا بەرامبەر ئۆکرانیا


وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ بەرلین ستایشی وەڵامدانەوەی ئەڵمانیای کرد بۆ جەنگەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیادا، وتی ئێستا ئەڵمانیا ڕۆڵێکی سەرکردایەتی وەرگرتووە لە وەڵامدانەوەکاندا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی ئاڕ دی ئەڵمانیدا، کوڵێبا وتی گۆڕانکاری ئەرێنی هەبووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەڵمانیا بڕیاریدا چەکی قورس بدات بە ئۆکرانیا و پشتیوانی لە پێشنیارەکەی یەکێتی ئەوروپا کرد بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا.

لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ بەرلین، کوڵێبا وتی پلانی هەیە هەوڵی بەدەستهێنانی پشتگیری بکات بۆ بە ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپادا و سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی کە بەهۆی ململانێکەوە لەسەر ئاسایشی خۆراک دروست بوون.

وابڕیارە کوڵێبا لە کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی حەوتیشدا دەربکەوێت کە لەسەر کەناراوەکانی دەریای جێرمان باڵتیک بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG