Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت لەگەڵ شۆڵزدا قسەی کردووە و تاوتوێی سزای زیاتریان دژی ڕووسیا کردووە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزدا قسەی کردووە و تاوتوێی یارمەتییە بەرگرییەکان و هاریکارییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەیان کردووە لە کەرتی وزە و زیادکردنی سزاکانی سەر ڕووسیادا.

وتی " سوپاسگوزاری گفتوگۆ ئاست بەرزەکانین لەگەڵ ئەڵمانیا و پشتیوانییەکانیان."

وتەبێژێکی حکومەتی ئەڵمانیا وتی شۆڵز لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەوە پەیوەستە بە ڕووسیاوە کە دەستبەجێ دوژمنکارییەکان لە ئۆکرانیا ڕابگرێت و هێزەکان بکشێنێتەوە و سەروەری خاکی ئۆکرانیا بگەڕێنێتەوە.

وتەبێژەکە وتی " ڕاوێژکار و سەرۆکی ئۆکرانیا بۆچوونی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە ڕێگە بەرجەستە و کردارییەکان بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانییەکان بۆ ئۆکرانیا، هەروەها ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی لە پەیوەندییەکی نزیکدا بمێننەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG