Accessibility links

لوکاشینکۆ: بێلاڕووس و ڕووسیا گروپێکی سەربازیی هاوبەش پێکدەهێنن


ڕابەری بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
ڕابەری بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

دەزگای هەواڵی بێڵتای بێلاڕووس بڵاویکردەوە ڕابەری بێلاڕووس ئالیساندەر لوکاشینکۆ دەڵێت بێلاڕووس و ڕووسیا پێکەوە بە هاوبەشی گروپێکی سەربازیی ڕەوانە دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی " زیادبوونی گرژییەکان لەسەر سنوورەکانی ڕۆژئاوای بێلاڕووس."

لوکاشینکۆ وتی دوو وڵاتەکە گروپێکی سەربازیی ڕەوانە دەکەن و دوو ڕۆژ لەمەوبەر پێکەوە دەستیان کردەوە بە دابینکردنی هێزەکان، ئەمەش دوای تەقینەوەکەی سەر پردەکەی کرایمیا.

لە 24 ی مانگی دوودا ڕووسیا هەزاران سەربازیی لە بێلاڕووسەوە ڕەوانەی ناو خاکی ئۆکرانیا کرد، هێز و کەلوپەلە سەربازییەکانی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی بێلاڕووس کردووە کە دەکەونە باکووری ئۆکرانیاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG