Accessibility links

بەڕیتانیا سیستەمی بەرگری ئاسمانی دەبەخشێت بە ئۆکرانیا


وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس
وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس

بەڕیتانیا دەڵێت سیستمی بەرگری ئاسمانی دەدات بە ئۆکرانیا کە لە توانایاندا هەیە موشەکە کروزەکان بخەنە خوارەوە.

وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس پشتیوانییە نوێیەکەی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند، ئەوەش پێش کۆبوونەوەکەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە بڕۆکسل.

هاوپەیمانەکانی کیێڤ بەڵێنیانداوە سیستمی بەرگری ئاسمانی نوێ بدەن بە ئۆکرانیا.

بەڕیتانیا گوتی سیستمی بەرگری ئاسمان بۆ ئاسمانی مەودا ناوەندی پێشکەوتوو یاخود ئامرام دەدات بە ئۆکرانیا کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا دابینی دەکات، وتیشی سیستمەکە دەکرێت لەگەڵ سیستمی بەرگری ناسامسی ئەمەریکیدا بەکاربهێندرێت.

بەڕیتانیا وتیشی سەدان سیستمی بەرگری ئاسمانی دیکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 18 هاویتزەری دیکە دەبەخشن بە ئۆکرانیا.

واڵاس گوتی " هێرشە کوێرانەکەی ئەمدواییانەی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا مۆڵەتێک بوو بۆ پشتیوانیکردنی زیاتری ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت بەرگری لە خۆیان بکەن."

گوتی " لەبەر ئەوە ئەمڕۆ مۆڵەتماندا بە دابینکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئامرام بۆ ئۆکرانیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG