وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ دەڵێت بەڵێنەکانی ئەمەریکا بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو بۆ ئۆکرانیا تەنها دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی ململانێکان و ئازاری زیاتر بۆ ئۆکرانیا.
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بەڵێنیدا بە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی کە ئەمەریکا سیستمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو دەدات بە ئۆکرانیا.
پێسکۆڤ وتیشی ڕەوانەکردنی ئەو چەکانە بۆ ئۆکرانیا هیچ لە ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا ناگۆڕێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
کرێملن: دابینکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ ئۆکرانیا ململانێکە درێژ دەکاتەوە
