Accessibility links

بەڕیتانیا: وەڵام دەدەینەوە کاتێک کارەکانی ئێران جێی قبوڵکردن نەبێت


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی دەڵێت بەڕیتانیا بەردەوام دەبێت لە وەڵامدانەوە لە ڕێی سەپاندنی سزاوە بەسەر ئێراندا، کاتێک کە کارەکانی ئێران جێی قبوڵکردن نەبن.

کلێڤەرلی لە وەڵامی پرسیارێکدا لە لەندەن وتی " ئەرکی سەرەکیمان ڕێگریکردنە لە ئێران تاوەکو چەکی ئەتۆمی دەست نەکەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بەردەوام دەبین لە وەڵامدانەوەی ئێران ئەگەر کارەکانی جێی قبوڵکردن نەبن." پێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕووسیا وەکو نموونەیەک باس کرد.

کلێڤەرلی وتی " سزامان سەپاندووە بەسەر ئەوانەدا کە دەستیان هەبووە ' پێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕووسیا '، سزامان سەپاندووە بەسەر ئەوانەدا کە بە شێوەیەکی دڕندانە خۆپیشاندەرانی ئێران سەرکوت دەکەن و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی ئێران بخەینە سەر ئاڕاستەیەکی باشتر."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG