Accessibility links

بەهەزارەها پەنابەر ڕوودەکەنە سنوورەکانی یۆنان


نەتەوەیەکگرتۆکان دەڵێیت بەلایەن کەمەوە 13 هەزار پەنابەر ڕوویانکردۆتە سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ یۆنان، پاش ئەوەی تورکیا بەفەرمی گوتی سنوورەکانی خۆرئاوای دەخاتە سەرپشت بۆ کۆچبەر و پەنابەران ئەوانەی دەخوازن بەرەو یەکێتی ئۆرۆپا برۆن.

بڕیارەکەی تورکیا بۆ کردنەوەی سنوورەکانی لەگەڵ یۆنان هاتووە لەمیانەی چڕکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لەشکری لە سوریادا کە بۆتە مایەی شەڕ و پێکدادانی ڕاستەوخۆ لەنێوان هێزەکانی تورکیا و ڕژێمی سوریادا.

لەسوریاش ، حکومەت دەڵێیت ئاسمانی دادەخات و هەڕەشەی کردووە هەچ فڕۆکەیەك یا فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان دەخاتە خوارەوە گەر بەسەر هەرێمی باکووری خۆرئاوای وڵاتەکەی هەڵبفڕێت.

ڕاگەیاندنەکەی ڕژێمی سوریا وەک کاردانەوەیەك تەماشادەکرێت بەهۆی لەدەستدانێکی زۆر لەناو هێزەکانیدا بەهۆی هێڕشەکانی تورکیاوە. ئەو رووبەروبونەوەیەش بۆتە هۆی زیابوونی گرژی و ئالۆزییەکان لە نێوان تورکیا وڕووسیا کە پشتیوانی ڕژێمی ئەسەد دەکات لە سوریا.

XS
SM
MD
LG