Accessibility links

تورکیا و سوریا فڕۆکەکانی یەکتر لە ئیدلیب دەخەنە خوارەوە


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێیت تاقمە چەکدارەکانی سەر بەتورکیا لە سوریا توانیان فرۆکەیەکی جەنگی ڕژێمی سوریا لە ئیدلیب بخەنە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەی بە زیندویی دەستگیربکەن.

هەروەها لەمیانەی تۆپبارانێکی سەختدا، دەستیان بەسەر چەند گوندێك لە ڕۆژئاوای حەماە گرتۆتەوە.

هەر چەند چرکەیەك بەسەر ئەم ڕووداوەدا ، هێزەکانی ڕژێمی سوریا خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیایان بەسەر شاری سەراقب ڕاگەیاند و هەروەها هەڕەشەیان کرد بەخستنە خوارەوەی هەچ فڕۆکەیەکی تری بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا هەڵبفڕێت.

جێ باسە تورکیا چڕکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە ئیدلیب ڕاکەیاندووە پاش کوشتنی زیا لە 30 سەربازی لەسەر دەستی هێزەکانی ڕژێمی سوریا کە ڕووسیا پشتووانیان دەکات. هیزەکانی تورکیاش لەڕی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە وەڵامیان دایەوە و هێڕشیان کردەوە سەر بنکەکانی ڕژێمی سوریا لە ئیدلیب و لەئەنجامدا 26 هێزەکانی رژێمی سوریا و ملیشیاکانی ئێران و چەکدارانی حیزبوڵای لەلوبنان کوژران.

XS
SM
MD
LG