Accessibility links

سەرۆک ترامپ سەرسوڕمانی خۆی نیشان دەدات لە بەرامبەر هەڵبژاردنی کامڵا هێرس لەلایەن جۆو بایدنەوە


سەرۆک ترامپ دەڵێت پـێی سەیرە جۆو بایدن ڕکابەرە دیموکراتەکەی، سیناتۆر کامڵا هێرسی هەڵبژاردووە تاوەکو ببێتە جێگری.

سەرۆک ترامپ پاش نیوەڕۆی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە وەڵامی پـرسیارێک گوتی پـێی سەیرە جۆو بایدن کامڵا هێرسی هەڵبژاردووە، بە تایبەتی لەو ڕووەوەی لە کاتی دیبەتی دیموکراتەکاندا ڕێزی لێ نەگرتووە.

کاردانەوەی سەرۆک ترامپ لە بەرامبەر کاندیدکردنی کامڵا هێرس لەلایەن جۆو بایدنەوە
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:22 0:00

پاشان ڕەخنەی لە کامڵا هێرس گرت و گوتی زۆر لەگەڵ بابەتی زیادکردنی باجە و دەیەوێت بودجەی لەشکر کەمبکاتەوە و لە دژی بەرهەمهێنانی نەوتە و دەیەوێت خزمەتگوزاری تەندروستی بە سۆشیال بکات کە زیانی دەبێت بۆ سەر خزمەتگوزاری 180 ملیۆن ئەمەریکایی.

سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد کامڵا هێرس لە میانەی هەڵبژاردنە بەرایـیەکانی دیموکراتەکاندا لاوازبووە لە کاتێکدا چاوەڕوان‌دەکرا زۆر باش بێت.

لە لایەکی دیکە مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەویش ڕەخنەی توندی لە ڕاوبۆچوونەکانی کامڵا هێرس گرت و گوتی کامڵا هێرس بەشێکە لە چەپڕەوی ڕادیکاڵ و لەگەڵ زیادکردنی باجە و دەیەوێت سنوورەکان کراوە بن و ڕێگەبدرێت منداڵ لەبارببرێت.

گوتیشی چاوەڕوانە لە دیبەیتەکەی مانگی دە ڕووبەڕووی کامڵا هێرس ببێتەوە. بڕیارە یەک دیبەیت بۆ هەردوو کاندیدی کۆماری و دیموکرات بۆ پـۆستی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجام بدرێت ، ئەویش لە مانگی دە لە ویلایەتی یوتا.

XS
SM
MD
LG