Accessibility links

تورکیا دوو فڕۆکەی سوریا لە ئیدلیب دەخاتە خوارەوە


ئاژانسی فەرمی سانای حکومەتی سوریا دەڵێیت هێزەکانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە دوو فڕۆکەی سورییان لە باکووری خۆرئاوای وڵاتەکە خستۆتە خوارەوە، لەم دەمەی ئەنکەرە بەردەوامبوونی لە هێڕشەکانی دژ بە هێزەکانی دیمەشق راگەیاندووە.

ئاژانسی سانا هەروەها دەڵێیت فڕۆکەوانانی دوو فڕۆکەکە توانیان بە پەڕەشووت و بەسەلامەتی خۆیان قوتاربکەن.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ و هەروەها وتەبێژێکی تاقمەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا خستنە خوارەوەی دوو فڕۆکەی جۆری (سوخۆی ) سەر بە ڕژێمی سوریایان پشتڕاستکردۆتەوە .

جێ باسە تورکیا لە ڕۆژی شەممەوە ئۆپەراسیۆنەکانی لە ئیدلیب چڕترکردۆتەوە پاش کوشتنی زیا لە 33 سەربازی بەهۆی هێڕشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی ڕژێمی سوریا کە ڕووسیا پشتووانیان دەکات. هیزەکانی تورکیاش لەڕی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە وەڵامیان داوەتەوە و هێڕشیان کردۆتەوە سەر بنکەکانی ڕژێمی سوریا لە ئیدلیب و لەئەنجامدا زیالە 74 هێزەکانی رژێمی سوریا و ملیشیاکانی ئێران و چەکدارانی حیزبوڵای لەلوبنان کوژراون.

XS
SM
MD
LG