Accessibility links

ڕوانگەی سوری: بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە لە ئیدلبی سوریا 34 سەربازی تورکی کوژراون


ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەدا ڕۆژی پێنجشەممە لە هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر ئیدلبی سوریا بەلایەنی کەمەوە 34 سەربازی تورکی کوژراون.

جێی ئاماژەیە تورکیا هەزاران سەرباز و چەکی قورسی ڕەوانەی ئیدلبی سوریا کردووە بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە لە شەڕ و پێکدادانێکی قورسدان لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریا بە پشتیوانی هێزەکانی ڕوسیا کە دەیانەوێت کۆنتڕۆڵی ئیدلب بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە فەرمانڕەوای هەرێمی باشووری ڕۆژئاوای هەتای وتی بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی حکومەتی سوریاوە بۆ سەر ئیدلب نۆ سەربازی تورکی کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون. ئاماژەشی بەوەدا بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک کراون لە تورکیا.

دوو سەرچاوە بە ڕۆیتەرزیان وت سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کردووە بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکە کە وەکو خۆیان دەڵێن نازانن بەدیاریکراوی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سوریاوە ئەنجامدراوە یاخود ڕوسیای هاوپەیمانیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG