سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پەیوەندییەکی زۆر باشی هەیە لەگەڵ پسپۆڕی باڵای ئەمەریکا بۆ نەخۆشیە گواستراوەکان ئانتۆنی فاوچی بەڵام هەمووکات هاوڕا نیە لەگەڵیدا.
ڕەخنەکانی سەرۆک ترامپ لە بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکە و ڕێنماییەکانیان لە زیادبووندایە لەکاتێکدا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا لە هەڵکشاندایە.
هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە کەناڵی فۆکس نیوزی وت فاوچی هەڵەی زۆری کردووە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز