Accessibility links

پاپا فرانسیس داوای کۆتایی هێنان بە " پەرەسەندنی توندوتیژییەکان " دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا


پاپا فرانسیس
پاپا فرانسیس

پاپا فرانسیس ڕۆژی یەکشەممە داوای لە ئێران و ئیسڕائیل کرد خۆیان بە دووربگرن لە کارێک کە ببێتە هۆی " پەرەسەندنی گرژییەکان " کە مەترسی ململانێیەکی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست دەکات.

پاپا فرانسیس لە گۆڕەپانی سەینت پیتەر وتی بە نیگەرانی و ئازارەوە چاودێری هەواڵەکان دەکات سەبارەت بە هێرشە موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل.

وتی " لە دڵەوە داوای وەستاندنی هەر کارێک دەکەم کە ببێتە سوتەمەنی بۆ پەرەسەندنی توندوتیژییەکان و مەترسی کەوتنەوەی ململانێیەکی گەورەتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

وتی " هیچ کەس نابێت بوونی کەسێکی دیکە هەڕەشە بێت لەسەری. سەرجەم نەتەوەکان دەبێت بۆ ئاشتی هەستن، یارمەتی ئیسڕائیلییەکان و فەلەستینییەکان بدەن لە دوو دەوڵەتدا لە تەنیشت یەکترەوە بە پارێزراویی بژین."

هەروەها داوای ئاگربەستی کرد لە غەززەدا و داوای کرد گفتوگۆ بکرێت بۆ ڕێگەدان بە یارمەتی مرۆیی بۆ گەلی غەززە و ئازادکردنی ئەو بارمتە ئیسڕائیلییانەی کە لە هێرشەکەی حەماسدا لە 7 ی مانگی 10 دا گیران و گواسترانەوە بۆ غەززە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG