Accessibility links

بەرپرسانی ئیسرائیل: چەکدارێکی فەلەستینی 2 ئیسرائیلی لە کەناری ڕۆژئاوا دەکوژێت


بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن چەکدارێکی فەلەستینی دوو برای ئیسرائیلی کوشتووە لە کاتێکدا ڕۆژی یەکشەممە لە کەناری ڕۆژئاوا شۆفێرییان کردووە.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە، هێرشەکەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئاسایشی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان لە ئوردن کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

سوپای ئیسرائیل وتی چەکدارەکە هاتۆتە فولکەیەکی یەکگرتنەوە و " بە ئاڕاستەی ئوتومبێلە ئیسرائیلییەکە تەقەی کردووە."

بەرپرسانی تەندروستی وتیان قوربانییەکان برا بوون و تەمەنییان لە بیستەکاندا بووە. هێرشەکەش لە نزیک هوارە ڕوویداوە، کە ناوچەیەکە بەردەوام تیایدا ناکۆکی هەیە لە نێوان فەلەستینییەکان و نیشتەجێیە ئیسرائیلییەکاندا. وتەبێژێکی نیشتەجێیە ئیسرائیلییەکان وتی دوو براکە دانیشتووی هار براچە بوون، نیشتەجێیەکە کە 8 کم لە هوارەوە دوورە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەربازەکان بەدوای تیرۆریستەکانەوەن و ناوچەکەیان داخستووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG