Accessibility links

وەزیری دەرەوەی پاکستان داوای یارمەتی دەکات دوای لافاوەکانی ئەم وڵاتەی گرتەوە


وەزیری دەرەوەی پاکستان دەڵێت وڵاتەکە دوای لافاوە " سەرسەختەکە " پێویستی بە یارمەتی دارایی هەیە تاوەکو مامەڵە لەگەڵ زیانەکاندا بکات، وتیشی هیوادارە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکانی وەکو سندووقی پارەی نێودەوڵەتی زیانەکانی لافاوەکە بۆ سەر ئابووری وڵاتەکە لەبەرچاو بگرێت.

بارانە نائاساییەکەی وەرزی گەرما لە پاکستان بووە هۆی کەوتنەوەی لافاوێکی ڕووخێنەر لە باکوور و باشووری وڵاتەکەدا، زیانی بە زیاتر لە 30 ملیۆن کەس گەیاندووە و زیاتر لە 1000 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزیری دەرەوەی پاکستان بیلاوەل بوتۆ زەرداری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆیتەرز گوتی " کاولکارییم بەم فراوانییە نەبینیوە، زۆر قورسە بۆم بە وشە دەریببڕم، زۆر سەرسەختە."

گوتیشی " بێگومان ئەمە کاریگەریی لەسەر دۆخی گشتی ئابووری دەبێت."

پاکستان پێش لافاوەکە لە قەیرانی ئابووریدا بووە، ڕووبەڕووی هەڵاوسانی ئابووری بۆتەوە، نرخی دراوەکەی دابەزیوە و هەژماری ئێستای کورتی هێناوە.

زەرداری گوتی تاوەکو ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەرییەکانی لافاوەکە دەکرێت لەسەر ئابووری وڵاتەکە، بەڵام هەندێک بە خەمڵاندنی خۆیان دەڵێن زیانەکە 4 ملیار دۆلارە، وتیشی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو زیانە گەورەیەی کە بە ژێرخان و ژیانی خەڵکەکە گەیشتووە، پێشبینی دەکەم ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG