دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور دەڵێت وڵاتەکە دووەمین بەرپرسی باڵای سەربازیی وڵاتەکەی دوورخستۆتەوە و کەسێکی دیکەی خستۆتە شوێنی.
دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور وتی گۆڕینی بەرپرسە سەربازییەکان لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردووی پارتی فەرمانڕەوای وڵاتەکەدا هات کە تیایدا پاک جۆنگ چۆنگ لابرا و ڕی یۆنگ گیل خرایە شوێنی.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە هۆکاری گۆڕینەکە نەدراوە.
ئەم گۆڕانکارییەش لە سوپای وڵاتەکەدا لە کاتێکدایە کە کیم جۆنگ ئونی ڕابەری کۆریای باکوور داوای فراوانکردنی جبەخانە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی و دروستکردنی موشەکی باڵیستیکی کیشوەربڕی نوێی کردووە، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ " کارەکانی ئەمەریکا " لە ناوچەکەدا.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا