Accessibility links

ستۆڵتنبێرگ: پوتن هەوڵ دەدات زستان وەکو چەکێکی جەنگ دژی ئۆکرانیا بەکاربهێنێت

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ دەڵێت ڕووسیا ڕەنگە بەردەوام بێت لە هێرشکردنە سەر هێڵەکانی کارەبای ئۆکرانیا و ژێرخانی گاز و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی خەڵکی ئۆکرانیا.

ستۆڵتنبێرگ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بوخارێست پێش کۆبوونەوە دوو ڕۆژییەکەی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەنجامدانی ئەو کارە لە کاتێکدا کە دەچینە وەرزی زستانەوە پیشانی دەدات کە سەرۆک پوتن ئێستا هەوڵ دەدات زستان وەکو چەکێکی جەنگ دژی ئۆکرانیا بەکاربهێنێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG