Accessibility links

کرێملن: هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر بەندەری ئۆدێسا کاریگەرییان لەسەر هەناردەکردنی گەنم نابێت


وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ

کرێملن دەڵێت هێرشی ڕووسیا بۆ سەر بەندەری ئۆدێسای ئۆکرانیا کاریگەری لەسەر هەناردەکردنی گەنم نابێت، بەڵام بۆ ئەوەی ڕێکەوتنەکەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا جێبەجێ بکرێت، نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت کۆتوبەندەکانی سەر هەناردەکانی ڕووسیا لاببات.

گوتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ گوتی ڕۆژی شەممە ڕووسیا ژێرخانێکی سەربازی لە بەندەری ئۆدێسا کردۆتە ئامانج، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕێکەوتن لەسەر دووبارە هەناردەکردنەوەی گەنمی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

پێسکۆڤ گوتی " ئەم هێرشانە بەتەواوەتی پەیوەستن بە ژێرخانی سەربازییەوە."

گوتی " بەدڵنیاییەوە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە ژێرخانێکەوە نابێت کە بۆ هەناردەکردنی گەنم بەکاربێت. ئەمە کاریگەری نیە و کاریگەریشی نابێت لەسەر دەسپێکردنی هەناردەکردنی گەنمەکە."

لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا لە 24 ی مانگی دوودا، ئۆکرانیا نەیتوانیوە گەنمەکەی لە بەندەرەکانیەوە لە دەریای ڕەش هەناردەی دەرەوە بکات.

پێسکۆڤ گوتیشی " دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان لەلای خۆیەوە ئەوەی لەسەرییەتی جێبەجێی بکات سەبارەت بە کۆتوبەندە ناڕاستەوخۆکانی سەر هەناردەکردنی بارەکانی گەنم و پەینی ڕووسیا."

گوتی " کۆتوبەندەکان ڕاستەوخۆ نین، بەڵام بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کۆتوبەند هەیە کە وایکردووە نەتوانین بەتەواوەتی بارەکان هەناردە بکەین، کە زۆر گرنگن بۆ بازاڕەکانی جیهان، بەتایبەتی لەو شوێنانەدا کە برسێتی خەریکە هەستی پێدەکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG