Accessibility links

تورکیا: ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە هێرشی کردبێتە سەر ئۆدێسا


تورکیا دەڵێت ڕووسیا ڕەتی کردۆتەوە دەستی هەبووبێت لە هێرشە موشەکییەکەی سەر بەندەری ئۆدێسای باشووری ئۆکرانیادا.

وەزیری بەرگری تورکیا خڵوسی ئاکار وتی " بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن یەکێک لە موشەکەکان لە یەکێک لە سایلۆکانی ئەوێی داوە، موشەکێکی دیکە لە ناوچەیەکی نزیک لە سایلۆکەوە کەوتۆتە خوارەوە، بەڵام هیچ کاری نەکردۆتەسەر تواناکانی بارکردن لە بەندەرەکەدا، کە ئەوە گرنگە و ئەرکەکان لەوێ دەتوانن بەردەوام بن."

وتیشی " ڕووسییەکان پێیان وتین بە هیچ شێوەیەک دەستیان لەو هێرشەدا نەبووە، دەڵێن لەنزیکەوە و بە وردی لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن. ئەو ڕاستییەی کە ئەم ڕووداوە دوای ڕێکەوتنەکەی دوێنی ڕوویدا بەڕاستی نیگەرانمان دەکات."

کەناڵی سوسپیلنی ئۆکرانیا لە زاری سوپای وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە موشەکەکان زیانێکی گەورەیان لێنەکەوتۆتەوە، ڕۆیتەرزیش دەڵێت وەزیری ژێرخانی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەداوە ئامادەکارییەکان بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان بەردەوامن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG