ڕووسیا دەڵێت موشەکە کروزەکانی ژێرخانێکی سەربازیی ئۆکرانیایان لە بەندەری ئۆدێسا کردۆتە ئامانج، بەلەمێکی سەربازییان لەناوبردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ماریا زاخارۆڤا وتی " موشەکەکانی کالیبر ژێرخانی سەربازیی بەندەری ئۆدێسایان لەناوبردووە، لەڕێی هێرشێکی وردەوە بەلەمێکی سەربازیی ئۆکرانیایان ڕەوانەی ناونیشانی دڵخوازی ڕژێمەکەی کیێڤ کردووە."
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ئۆدێسای کرد و بە کردەوەیەکی " دڕندانە " ناویبرد و وتی هێرشەکە دەریخست مۆسکۆ متمانەی پێناکرێت ڕێکەوتنەکەی ڕۆژی هەینی بۆ هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا جێبەجێ بکات.
ڕۆژی شەممە سوپای ئۆکرانیا وتی موشەکەکانی ڕووسیا باشووری بەندەری ئۆدێسایان کردۆتە ئامانج.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز