Accessibility links

سوپای ئیسڕائیل بەرپەرچی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دەداتەوە کە لە لوبنانەوە هاتووە


سوپای ئیسڕائیل دەڵێت بەرپەرچی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بچووکی داوەتەوە کە لە لوبنانەوە هاتۆتە ئاسمانی ئیسڕائیلەوە. وتیشی ئەگەری هەیە لەلایەن حیزبوڵای لوبنانەوە ڕەوانە کرابێت.

سوپای ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەدا چاودێری فڕینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان کردووە بۆ ناو ئاسمانی ئیسڕائیل.

گوتیشی " هێزەکانی بەرگری ئیسڕائیل بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ ڕێگەگرتن لە هەر هەوڵێک بۆ پێشێلکردنی سەروەری ئیسڕائیل."

حزبوڵا پێشتر چەند جارێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی ناو ئاسمانی ئیسڕائیل کردووە، دەڵێت بەمەبەستی ئەرکی دیدەوانی ڕەوانەیان دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG