Accessibility links

سەرۆک وەزیری لوبنان سەرزەنشتی جوڵەیەکی سەربازی حزبوڵا دەکات


سەرۆک وەزیری لوبنان ڕۆژی دووشەممە ڕەخنەی لە هەر مامەڵەیەکی نافەرمی گرت سەبارەت بە کێشەی سنووری دەریایی لەگەڵ ئیسرائیل، دوای ئەوەی بزووتنەوەی چەکداری حزبوڵڵا سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرەو کێڵگەیەکی گازی ئیسرائیل نارد و لەلایەن ئیسرائیلەوە خرانە خوارەوە.

حزبوڵا ڕۆژی شەممە ئۆپەراسیۆنەکەی کرد دوای هەوڵێکی درێژخایەن و تا ئێستا بێ ئەنجامی ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکدا، لەسەر سنورێکی دەریایی نێوان هەردوو وڵات، لە نزیک ناوچەیەکی ئیسرائیل کە تیایدا بڕێکی زۆر گازی سروشتی دۆزیووەتەوە.

لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیری دەستنیشانکراو، نەجیب میقاتیدا هاتووە، "لوبنان پێی وایە هەر کارێک لە دەرەوەی چوارچێوەی بەرپرسیارێتی دەوڵەت و ئەو چوارچێوەی دیپلۆماسییەی کە دانوستانەکان تێیدا ڕوودەدەن، قبوڵکراو نییە و لوبنان دەخاتە بەردەم مەترسی ناپێویستەوە".

ئەم بەیاننامەیە دوای کۆبوونەوەی نێوان میقاتی و عەبدوڵا بو حەبیب، وەزیری دەرەوە، بڵاوکرایەوە.

لە بەیاننامەکەدا، سەرۆکی دەستنیشانکراو داوای لە"هەموو کەسێک، بەبێ جیاوازی" کرد پاڵپشتی دەوڵەتی لوبنان بکەن لە پرۆسەی دانوستانەکاندا، کە بەیاننامەکە گوتی، گەیشتووەتە "قۆناغێکی پێشکەوتوو".

ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە، بەرەو کێڵگەی گازی کاریش ڕۆشتووە کە دەکەوێتە ناو ئەو ئاوە ناکۆکانەوەن کە کە هەردوو وڵات بەهی خۆیانی دەزانن. حزبوڵا ڕایگەیاند فڕۆکەکان بە سەرکەوتوویی ئەرکێکی سیخوڕییان ئەنجامداوە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێگرییان لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کردووە، ئەمەش یەکەمجارە کەشتییەکی دەریایی ئیسرائیل ئامانجێکی هاتوو بخاتە خوارەوە.

بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، دوای ڕووداوەکە ڕایگەیاند، حزبوڵا "ڕێگرە لە بەردەم دەوڵەتی لوبنان تا بگاتە ڕێکەوتن سەبارەت بە سنوورە دەریاییەکان.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG