Accessibility links

عیراق تێکرای سنوورەکانی لەگەڵ ئێران دادەخات


دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە عیراق بۆ ڕیگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاریاندا تێکرای دەروازە سنوورییەکانیان لە گەڵ ئێران لە 8 – 15 مانگی سێ دابخەن.

ئەو بڕیارە هەروەها هەموو مامەڵەیەکی بازگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگرێت.

عومەر ئەلوائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە ڕاگەیاندنێکدا بۆ دەزگاکانی میدیا گوتی هەتا 15 ئەم مانگە ،ڕێگە دەدرێت بە هاتنە ژوورەوەی ئەو گەشتیارە عیراقیانەی لە ئێران بوون، بەڵام بەهؤی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، پاش ئەو وادەیە ڕێگە بەهاتنەوەیان نادرێت.

هەرچەندێکە گوتیشی مامەڵەی بازرگانی لەڕی فڕۆکەخانەو بەندەرەکانەوە کراوە دەبێت . ناوبراو گوتیشی ئەم هەنگاوە نراوە بۆ ڕاگرتنی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە کە لەئێران بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبۆتەوە، و هەروەها تا کارمەندانی تەندروستی وڵاتەکە دەرفەتیان هەبێت ئامێرە تەندروستییەکان ڕێکبخەنەوە.

ئەم هەوالە هاتووە لەکاتێکدا کویت دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ عیراقدا داخستووە لەوەتای یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق راگەیەندرا.

XS
SM
MD
LG