Accessibility links

دادگای باڵای ئێران بڕیاری دووبارە دادگایی کردنەوەی گەنجێک پەسەند دەکات کە سزای مەرگی بەسەردا سەپێندراوە


ماهان سەدرات
ماهان سەدرات


دادگای باڵای ئێران ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری دووبارە دادگاییکردنەوەی گەنجێکی دەرکرد کە بە تۆمەتی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێڕان سزای مەرگی بەسەردا سەپێندرابوو.

ماهان سەدرات یەکێک بوو لە دەیان ئێرانی کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانی لە ئەنجامی مەرگی ژینا ئەمینی سەریانهەڵدا، سزای مەرگی بەسەردا سەپێندراوە.

ماڵپەڕی دەنگوباسی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاندووە " داواکاری تۆمەتبار بۆ دووبارە دادگاییکردنەوە یاساییە و بۆیە دۆسیەکە ڕەوانەی دادگا کرایەوە بۆ ئەوەی دووبارە دادگایی بکرێتەوە."

سەدرات کە تەمەنی لە سەرتای بیست ساڵیدایە، بە تۆمەتی "محارەبە" یان " ئاژوەگێڕی دژی خودا" سزای مەرگی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای سەربە دەوڵەت لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕایگەیاند، سزادانی ئەو لەسەر بنەمای ئەو تۆمەتانە بووە کە چەقۆی کێشاوە و ترس و نائارامی لێکەوتووەتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دانیشتنێکی دادگادا لە 3ی ئەم مانگە، ماهان دانی بە تاوانی چەقۆ کێشاندا نەناوە، بەڵام دانی بەوەداناوە کە ئاگری لە ماتۆڕسکیلێک بەرداوە.

لە پاش کوژرانی ژینا ئەمینی، لە کاتێکدا بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای حیجابی زۆرەملێ لەلایەن پۆلیسی ئاکار (گەشتی ئیرشاد)ەوە لە تاران دەستگیرکرابوو، ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە ئێران دەستپێکرد. ئەمەش گەورەترین ناڕەزایەتی سەرتاسەرییە لەوەتای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی 1979 وە.

بە گوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی هرانا کە پشت بە زانیارییەکانی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێران دەبەستێت، لەوەتای ئەم خۆپیشاندانانە لە 17 ی مانگی 9 وە دەستیانپێکردووە بەلایەنی کەم 503 کەس کوژراون لە ناویاندا 69 کەس لەوانە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە. ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 14 هەزار کەس دەستگیر کراون.

سەرچاوە/ ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس، بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG