Accessibility links

پشتیوانی هونەرمەندانی ئێران لە خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەیان


ئەسغەر فەرهادی دەرهێنەری ناوداری ئێرانی، ئەمڕۆ سێشەممە داوای ئازادکردنی ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانی تارانە عەلیدوستیی کرد.

تەرانە عەلیدوستی سەرەکی لە چوار فیلمی دەرهێنەر ئەسغەر فەرهادیدا گێراوە لەوانە فیلمی براوەی خەڵاتی ئۆسکار ( فرۆشیار).

لە دەستەڕاستەوە هونەرمەند تەرانە عەلیدوستی، دەرهێنەر ئەسغەر فەرهادی و هونەرمەند شەهاب حوسەینی
لە دەستەڕاستەوە هونەرمەند تەرانە عەلیدوستی، دەرهێنەر ئەسغەر فەرهادی و هونەرمەند شەهاب حوسەینی

ئەم داواکارییە لە کاتێکدایە کە فشارەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر هونەرمەندان زیادی کردووە لە کاتێکدا هونەرمەندان بە ئاشکرایانە پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەردەبڕن.

عەلیدوستی تەمەن 38 ساڵان ڕۆژی شەممە بەهۆی پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانی ئێران لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسگیرکرا.

هونەرمەندانی کوردیش بە هونەرەکانیان پشتیوانییەکی زۆریان بۆ ئەو شۆڕشەی کە بە "شۆڕشی ژینا" ناودێری دەکەن دەربڕیوە.

هونەرمەندی ئاوازدانەر، موزیکژەن و گۆڕانیبێژ، کاوە فەتحی کە یەکێکە لەو هونەرمەندانەی لەم ناڕەزایەتییانەی سەرانسەری ئێراندا دەنگی هەڵبڕیوە و سرودی بۆ شۆڕشەکە چڕیوە، دەڵێت هونەر پێویستە خەڵکەکە هۆشیار بکاتەوە نەک بیانخەوێنێت.

کاوە فەتحی دەنگێکی جیاواز 
please wait

No media source currently available

0:00 0:13:48 0:00


بەڕێز فەتحی لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتیشی هونەرمەند پێویستە ئەو شتەی کە ڕایدەگەیەنێت " دەبێت سەرەتا لە دەرونی خۆیدا بێت، لە ڕۆحیا بێت. دەبێت هونەرمەند لەگەڵ خەڵکەکەیدا بێت. هونەرمەند ئەو شتەی لە دەرونیدا بێت دەیبەخشێت بە دەرەوە. منیش دەرد و غەم و کێشەکانی کۆمەڵگەکەم زۆر ئازارم دەدات. ئازادی کۆمەڵگە ئازاری من بوو نەم دەتوانی لە ئاستی ئەو دەردە بێدەنگ بم."

هونەرمەند پێدرام شەهلایی ڕۆژی سێشممە میوانی بەرنامەی کورد کۆنێکشنی دەنگی ئەمەریکا بوو. ئەو باسی لە داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەرانی سەرتاسەری ئێران کرد و گوتی لەم کاتەدا ڕۆڵی کەسانی وەکو من ئەوەیە " دەنگی ناڕەزیەتییەکان ڕازاوەبکەین. من پێوایە لە ڕێگەی هونەرەوە شۆڕش ناکرێت بەڵکو هونەر دەتوانێت هاندەری دەنگی جەماوەری گشتی بێت. دەتوانێت ڕەنگێکی پێبدات کە دەنگەکە زیاتر بڵاوبێتەوە."

پێدرام شەهلایی جگە بە ڕێگای هونەرەکەی لە وڵاتی سویدەوە بە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش جەختی کردووتە سەر هاودەنگی بۆ گەیشتن بە ئازادی. لە مانگی ڕابردوو لە تویتێکدا پەیامێکی بە تەواوی زمانەکانی گەلانی ئێران بڵاو کردبووەوە و تیایدا داوای پشتیوانی بۆ کورد دەکات و دەڵێت "پەیامێک بە زمانەکانی بەلوچی، تورکی ئازەری و فارسی
کوردستان بۆ ئازادی خەڵتانی خوێن بووە. ئازەربایجان، بەلوچستان، لە تاران تا خوراسانیش تینووی ئازادین. وەرن، لەگەڵماندا بن بۆ گەیشتن بەم ئازادییە."

بەشێکی زۆری هونەرمەندە فارسەکانیش لەوەتای دەستپێکردنی شۆڕشی ژیناوە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" پشتیوانی خۆیان بۆ شۆڕشەکە دەربڕیوە.



لە ئێستادا چەندین هونەرمەند لە ئێران لە زینداندان و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

پاش لە سێدرەدانی موحسین شکاری تەمەن 23 ساڵ لە سەرەتای ئەم مانگە دەستەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان مەترسی لەمەڕ لەسێدارەدانی هونەرمەندی کورد سامان یاسینی دەربڕی.

بە گوێرەی سەرچاوەکان ئەو هونەرمەندەی کە بە بەهۆی گۆرانییەکانی کە دەوترێت تیایدا ڕەخنەی لە حکومەت گرتووە و سزای مەرگی بەسەردا دراوە، لە زیندانی ئێوێنەوە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج.

لە پاش کوژرانی ژینا ئەمینی، لە کاتێکدا بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای حیجابی زۆرەملێ لەلایەن پۆلیسی ئاکار (گەشتی ئیرشاد)ەوە لە تاران دەستگیرکرابوو، ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە ئێران دەستپێکرد. ئەمەش گەورەترین ناڕەزایەتی سەرتاسەرییە لەوەتای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی 1979 وە.

XS
SM
MD
LG