Accessibility links

دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران: ئێران سزای مەرگ بەسەر هاووڵاتییەکی ئێرانی بەڕیتانیدا دەسەپێنێت


دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران بڵاویکردەوە تاران سزای مەرگ بەسەر بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی بەرگریدا دەسەپێنێت کە ڕەگەزنامەی ئێرانی و بەڕیتانیشی هەبووە، ئەوەش بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ بەڕیتانیا.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی هەواڵگری ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، عەلیڕەزا ئەکبەری وەکو " یەکێک لە گرنگترین دزەکەر دادەنرێت بۆ ناو ناوەندە هەستیار و ستراتیژییەکانی ئێران."

ئەکبەری لە ساڵی 2019 دا دەستگیرکرا.

وتەبێژی ئۆفیسی دەرەوەی بەڕیتانیا وتی " ئەرکی سەرەکیمان هەوڵدانە بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی ' ئەکبەری ' و جەختمان لە داواکەمان کردۆتەوە بۆ دەستڕاگەیشتمان بە ڕاوێژدارییەکی بەپەلە."

دەزگای هەواڵی نورنیوز کە سەر بە دەزگای باڵای ئاسایشی ئێرانە بڵاویکردەوە سەپاندنی سزای مەرگ بەسەر ئەکبەریدا لەلایەن دادگای باڵاوە پشتیوانی لێکراوە.

وتەبێژەکەی ئۆفیسی دەرەوەی بەڕیتانیا وتی " ئێمە پشتیوانی لە خێزانی بەڕێز ئەکبەری دەکەین و بەردەوام دۆسییەکەیمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا باس کردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG