Accessibility links

فەڕەنسا ناڕەزایی دەردەبڕێت دژی لە سێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری لەلایەن ئێرانەوە


عەلیڕەزا ئەکبەری
عەلیڕەزا ئەکبەری

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بە لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی ئێرانی بەڕیتانی لەلایەن ئێرانەوە، بانگی باڵیۆزی ئێرانمان کردووە لە پاریس.

دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە ماوەی ڕابردوودا وتی عەلیڕەزا ئەکبەری لە سێدارە دراوە، ئەکبەری ڕەگەزنامەی ئێرانی و بەڕیتانیشی هەبووە و پێشتر وەکو جێگری وەزیری بەرگری ئێران کاریکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند " هۆشداریمان داوەتە باڵیۆزی ئێران لەسەر ئەوەی دووبارە بوونەوەی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناکرێت بەبێ وەڵامدانەوە تێپەڕ ببن، بە تایبەت سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەدا کە بە زۆرەملێ لە ئێران دەستبەسەر کراون."

هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا، فەڕەنسا لەم چەند مانگەی ڕابردوودا هەوڵیداوە فشارەکانی سەر تاران زیاتر بکات و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕەخنەی لە سەرکوتکارییەکانی ئێران گرتووە دژی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکە و پشتیوانی خۆی بۆ ژنانی ئێران دەربڕیوە کە شەڕی مافەکانیان دەکەن.

ماکرۆن خۆپیشاندانەکانی ئێرانی بە " شۆڕشێک " ناوبرد.

ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لە مانگی یانزەدا وتی " شتێکی بێپێشینە ڕوودەدات. نەوەکانی شۆڕش شۆڕشێکیان بەرپاکردووە."

ساڵی ڕابردوو فەڕەنسا وتی حەوت هاووڵاتی فەڕەنسی لە ئێران دەستبەسەرکراون، پاریس دەڵێت دەستبەسەرکردنەکان بە زۆرەملێ بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG