Accessibility links

کۆنگریس و کۆشکی سپی قسە لەسەر یارمەتیەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاری کوڤید- 19 دەکەن


یاسادانەرانی ئەمەریکایی و کاربەدەستانی کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرێسدا کۆبوونەوە تاکو لەسەر بەستەی نوێی یارمەتیەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا قسە بکەن و ڕێکەون هاوکاتی ئەوەی ئاماری توشبوان بە کۆڤید 19 و مردنەکانی ئاکامی پەتاکە رووی لە ‌هەڵکشان کرد.

ئەنجومەنی سینات بە سەرۆکایەتی کۆماریخوازەکان و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دیموکراتەکان ماوەی کەمتر لە دوو حەفتە دەرفەتیان هەیە بۆ ئەوەی ڕێبکەون لە سەر یارمەتییەکانی حکوومەت بۆ دەیان میلیون خەڵكی ئەمریکا کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بێکار بوون.

بەڵام هەردوو لایەن لە سەر چەند و چۆنییەتی خەرجکردنی پارەکە ڕای جیاوازیان هەیە و ناکۆکن، لە کاتێکدا کە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاتر لە 3.8 میلیون تووشبوی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و زیاتر لە 140,900 کەسیش تاکو ئیستا گیانیان لە دەستداوە.

سیودوو ولایەت لە مانگی حەفتەوە ڕایانگەیاندوە کە ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووی لە زیادبوونەوە و لە پانزە ولایەتیشدا ڕایانگەیاندوە کە ژمارەکان کەمتر بوونەتەوە.

ئەنجوومەنی نوێنەران لە مانگی پێنجدا 3 تریلیۆن دۆلاریان بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەسەند کرد کە ئەنجومەنی سینات دژی وەستایەوە.

پێدەچێت کۆماریخوازانی سینات لە سەرەتاکانی ئەم حەفتەیەوە پڕۆژە یاساییەکانی خۆیان بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش بکەن، هەرچەندە بەڵگە و ئاماژەکان وادەگەیەنن کە کۆدەنگی و تەبایی لە ناویاندا نییە.

چەک شومەر سەرۆکی دیموکراتی سینات بە سی ئێن ئێنی وت کە " پێناچێت کۆماریەکان پێکەوە ڕیبکەون. گفتوگۆکان ئاسان نابن کاتێک سەرۆککۆمار شتێک بڵێت و کۆماریەکانی سیناتیش شتێکی دیکە بڵێن و دابەشبوون."

وتەبێژی خانەی نوێنەران، نانسی پێڵوسی دوای نێوەڕۆی ڕۆژی سێ شەمە مێوانداری کۆبوونەوەکە لە بارەی یارمەتییەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ ستیڤین مێنیوچین وەزیری خەزێنەی و شومەر و مارک مێدۆز سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی. بڕیارە کە مێدۆز و مێنیوچین بە جیا لەگەڵ کۆماریەکاندا کۆببنەوە.

شومەر وتی کە " هیواداریم ئەوان بتوانن ڕێکەون و پڕۆژەیەک بە وردەکاریەکانییەوە بخەنە بەردەستمان."


سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG