Accessibility links

چین دەڵێت ئەو سیاسییانەی ئەمەریکا کە ' یاری بە ئاگر دەکەن ' لەسەر تایوان باجەکەی دەدەن


وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی
وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی

وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی دەڵێت ئەو سیاسییانەی ئەمەریکا کە " یاری بە ئاگر " دەکەن لەسەر پرسی تایوان " کۆتاییەکی باشییان نابێت."

ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی چین سەرکۆنەی سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی کرد بۆ تایوان و گوتی بەجددی زیان بە ئاسایش و سەقامگیری تەنگەی تایوان دەگەیەنێت.

وەزارەتی دەرەوەی چین دوای گەیشتنی پیڵۆسی بۆ تایوان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەردانەکە کاریگەرییەکی توندی دەبێت لەسەر بنچینەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین.

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی لەمیانەی گەشتەکەیدا بۆ ئاسیا گەیشتە تایوان، لە کاتێکدا پێشتر سەردانەکەی بۆ تایوان ڕانەگەیەندرابوو بەڵام پێشبینی دەکرا سەردانی ئەو دوورگەیە بکات کە چین بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت.

لە ساڵی 1997ەوە ئەمە یەکەمین جارە سەرۆکێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا سەردانی تایوان بکات.


سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG