Accessibility links

پێلۆسی: ئەمەریکا دەیەوێت تایوان ئازادییەکی هەبێت لەگەڵ ئاسایشدا


سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی
سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پێلۆسی وتی ئەمەریکا دەیەوێت تایوان ئازادییەکی هەبێت لەگەڵ ئاسایشدا، وتیشی ئەمەریکا پشت لەوە ناکات.

پێلۆسی لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێندا وتی لەکاتێکدا کە ڕێز لە سیاسەتی " یەک چین " دەگرین، هاودەنگیمان لەگەڵ تایوان لە هەموو کات زیاتر گرنگترە. ئەمەریکا پشتیوانی لە دۆخی هەنووکەیی تایوان دەکات و نایەوێت هیچ شتێک لەڕێی هێزەوە بەسەر تایواندا بێت.

وتیشی سەردانەکەی بۆ تایوان بێ دوودڵی دەریدەخات کە ئەمەریکا دەستبەرداری تایوان نابێت.

سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن وتی تایوان پابەندە بە پاراستنی دۆخی هەنووکەیی سەرانسەری تەنگەی تایوان، وتیشی مەشقە سەربازییەکانی چین کاردانەوەیەکی ناپێویستن بۆ سەردانەکەی پیڵۆسی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG