Accessibility links

سەرۆک بایدن دەڵێت لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیەدا باسی لە دۆسیەی خاشقچی کردووە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەڵێت لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلماندا باسی لە بابەتی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی کردووە.

سەرۆک بایدن گوتیشی " کۆمەڵێک کۆبوونەوەی باشی لەگەڵ سەرکردایەتی سعودیەدا " ئەنجامداوە، گوتیشی بەرەوپێشچوونێکی گرنگی کردووە لە بابەتەکانی ئاسایش و ئابووریدا، بەڵام پرسی مافەکانی مرۆڤیش بابەتێکی سەرەکی بووە.


سەرۆک بایدن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت " ڕوونم کردەوە کە ئەو بابەتە زۆر گرنگە بۆ من و ئەمەریکا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG