Accessibility links

نێردەی تایبەتی سەرۆک ترامپ لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کۆبوویەوە

ستیڤ ویتکاف و جارێد کوشنەر، نێردراوانی تایبەتی سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ شەممە 5ی نۆ، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، لە کۆشکی کرملین گفتوگۆیان کرد.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە کەناڵی کرملین لە ئەپی پەیامنێری "ماکس" بڵاو کراوەتەوە، پوتین لە سەرەتای دیدارەکەدا بارودۆخی ئەو بابەتانەی کە لە گفتوگۆکاندا تاوتوێ دەکرێن، بە "دژوار" وەسف کرد.

ویتکاف و کوشنەر بۆ هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا گەیشتوونەتە مۆسکۆ و پێشبینی دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە سەردانی کییڤ بکەن و لەگەڵ ڤلادیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، گفتوگۆ بکەن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG