Accessibility links

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا: لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئابوریدا خەریکە ڕژێمی ئێران دەخنکێنین

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بە جەختکردنەوە لەسەر کاریگەریی ئۆپەراسیۆنی ' توڕەیی ئابوریی' لە دژی ڕژێمی ئێران، ڕایگەیاند ئەمەریکا سەروەت و سامانی ڕژێمی ئێران لە دەرەوەی وڵات دەستنیشان دەکات و ئەو سەروەت و سامانانە "بۆ خەڵکی ئێران" دەپارێزێت.

ڕۆژی یەکشەممە ، سکات بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە بەرنامەی ماریا بارتیرۆمۆ، پێشکەشکاری ناسراوی کەناڵی فۆکس نیوز دەرکەوت و جەختی لە کاریگەریی ئەو گەمارۆیە کردەوە کە بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپێندراوە.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە گوشارە ئابوورییە بەردەوامەکان لە دژی ڕژێمی ئێران و ئەگەری سەپاندنی سزای لاوەکی بەسەر کۆماری ئیسلامی "یان ئەوانەی کە بازرگانی لەگەڵدا دەکەن " وتی ئەم پرۆسەیە بە فەرمانی سەرۆک ترامپ دەستیپێکرد بۆ ئەوەی زۆرترین فشاری بخەنە سەر و، سێ هەفتە لەمەوبەر سەرۆک وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و منی ئاڕاستە کرد بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئابووری".

بەڕێز بێسێنت، پرۆسەی گوشاری ئابووری بۆ سەر ڕژێمی ئێرانی وەک بەشداری لە "ماراسۆن" لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا لەقەڵەمدا و گوتی " ماراسۆنەکە ئێستا لە هێڵێ کۆتایی نزیک بووەتەوە."

ناوبراو گوتیشی ئەمەریکا خەریکە ڕژێمی ئێران "دەخنکێنێت" تا ئەو ئاستەی کە کۆماری ئیسلامی توانای پارەی سەربازی خۆی نەماوە.

بێسێنت ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە گەمارۆیەکی ئابوری ڕاستەقینەیە کە لە هەموو بەشەکانی حکومەتدا ڕوودەدات و دەسەڵاتی تەواوی حکومەتی ئەمەریکاش بۆ جێبەجێکردنی بەکاردەهێنرێت. بە وتەی ناوبراو هێزی دەریایی تۆکمەی ئەمەریکا ئەم گەمارۆ دەریاییە جێبەجێ دەکات و هیچ کەشتییەک ناتوانێت تێیدا تێپەڕێت.

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا جەختی لەوەش کردەوە کە واشنتن گوشارەکانی لەسەر هەرکەسێک زیاد کردووە کە هەوڵی یارمەتیدانی سوپای پاسداران بدات بە گواستنەوەی پارە بۆ ئێران.

ڕایشیگەیاند " ئەوان دامەزراوەیەکی گەندەڵن کە ساڵانێکە دزی لە خەڵکی ئێران دەکەن، هەروەها سەروەت و سامانێکی زۆریان لە دەرەوەی وڵات هەیە، ئێمە ئەو سەروەت و سامانانەمان دەستنیشان کردووە و بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنیان و دەیانپارێزین بۆ خەڵکی ئێران لە کۆتایی ئەم ململانێیەدا."

بەڕێز بێسێنت پێشتر ڕژێمی ئێرانی بە "سەرۆکی تیرۆریزمی جیهانیی" ناوبرد و ڕایگەیاندبوو کە ئەمەریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترامپدا بە خێرایی هەنگاو دەنێت بۆ بڕینی شادەماری ئابوری کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی پلانێکی "توڕەیی ئابووری"ەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG