Accessibility links

سەرۆک ترامپ: بەم زووانە بە وردی پێداچوونەوە بە پێشنیازە نوێیەکانی ئێراندا دەکەم

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەم زووانە پێداچوونەوە بە دوایین پێشنیارەکانی ئێراندا دەکات کە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا ناردوویانە.

سەرۆک ترامپ لە پلاتفۆرمی تروث سۆشیاڵ نوسیویەتی، “من بەم زووانە پێداچوونەوە بەو پێشنیارانەدا دەکەم کە ئێران تازە بۆی ناردوین، بەڵام دەکرێت جێگای قبوڵکردن نەبن، چونکە هێشتا باجێکی زۆریان نەداوە بۆ ئەو کارانەی کە 47 ساڵە بەرامبەر مرۆڤایەتی و جیهان کردوویانە”.

ترامپ گوتیشی: "سوپاستان دەکەم بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە".

واشنتن پێشبینی دەکات ئێران ڕێککەوتنێک واژۆ بکات کە لەگەڵ داواکارییەکانی ئەمەریکادا بگونجێت و سەرۆک ترامپ چەندین جار ڕایگەیاندووە، ئەگەر ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە نەکرێت، ڕژێمی ئێران ڕووبەڕووی لێکەوتەی ترسناک دەبێتەوە.

سوپای ئەمەریکا دەڵێت، ئامادەن بۆ هەر بژاردەیەک کە سەرۆک ترامپ بڕیاری لەسەر بدات.

ئەمە لە کاتێکدایە، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (CENTCOM) ڕۆژی شەممە، سەردانی هێزەکانی دەریایی ئەمەریکائ کرد لە کەشتیی USS Tripoli (LHA 7) لە دەریای عەرەبی.

This item is part of
XS
SM
MD
LG