ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور کە بنکەکەی لە پاریسە، ڕایگەیاند کە پێگەی کۆماری ئیسلامی لە ڕیزبەندی ئازادی ڕۆژنامەوانی ساڵی 2026دا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو یەک پلە دابەزیوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی پەیامنێرانی بێسنوور، ئێران لەم پێوەرەدا پلەیەک دابەزیوە و گەیشتووەتە پلەی 177هەمین وڵات لە ڕووی ئازادی میدیاییەوە لە نێو نزمترین وڵاتانی جیهان دەمێنێتەوە.
ڕێکخراوەکە دەڵێت " ئێران لە ڕووی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە وەک یەکێک لە سەرکوتکەرترین وڵاتانی جیهان دەمێنێتەوە. ئەو ڕژێمە لە ساڵی 2022ەوە لە بەرامبەر ناڕەزایەتییەکان کۆتوبەندەکانی توندتر کردووە."
ئەم پێوەرە بەدواداچوون بۆ دۆخی 180 وڵاتی جیهان دەکات لە ڕووی ئازادی میدیاوە.
دابەزینی پلەیەکی زیاتر لەلایەن ئێرانەوە بەهۆی بەردەوامی سەرکوتکردنی میدیاکان و سنووردارکردنی توندی یاسایی و فشارەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان ڕوویدا، کە ئەمەش هەلومەرجی هاوشێوەی خراپترین وڵاتەکانی لە ڕووی ئازادی زانیارییەوە دروستکردووە. خراپترین وڵاتی جیهانی لە ڕووی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە ئێریتیریایە کە پەلەی 180یە و کۆریای باکوور 179هەمە و چینیش 178هەمین وڵاتە.