Accessibility links

بەرپرسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا لەوپەڕی شۆکدایە

ڤۆڵک تورک، بەرپرسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
ڤۆڵک تورک، بەرپرسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان

بەرپرسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤۆلکەر تورک، دڵگرانی خۆی سەبارەت بە سەرکوتکردنی خەڵکی ناڕازی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەربڕی، بەتایبەت بەو تۆمەتانەی کە پەیوەندییان بە ئاسایشی نیشتمانیەوە هەیە.

تورک دەڵێت، "من لەوپەڕی شۆکدام کە ئەبینم، سەرەڕای ئەو هەموو نەهامەتیانەی کە شەڕ لەگەڵ خۆی دروستیدەکات، هێشتا دەسەڵاتداران لە ئێراندا، بە توندترین و دڕندانەترین شێوە، بەردەوامن لە زەوت کردنی مافی خەڵکی ئەو وڵاتە."

تورک هەروەها داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد کە دەستبەجێ لەسێدارەدانەکان ڕابگرن و دڵنیا ببنەوە کە یاسا و ڕێساکان لە پرۆسەی دادگاکاندا ڕەچاو دەکرێن.

تورک هەروەها ئاماژەی بەوەدا دۆخی دەسبەسەرکران لە ئێراندا زۆر خراپە ودەسبەسەرکراوەکان بەدەست قەرەباڵغی زۆر و کەم بوونی خواردنەوە دەناڵێنن.

بەگوێرەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ؛ لە دەسپێکی شەڕی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکادا، لانیکەم تەنیا نۆ کەس بە تۆمەتی پێوەندیدار بە بەشداری لە ناڕەزایەتیەکان، دە کەس بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ئۆپۆزسیۆن، و دوو کەسیش بە تۆمەتی سیخوڕی لە سێدارە دراون.

This item is part of
XS
SM
MD
LG