Accessibility links

لەشکری ئیسرائیل دەڵێت لە نزیکەوە چاودێری هەموو چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا دەکات

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند "پیلانێکی تیرۆریستیی سوپای پاسداران لە چەند هەفتەی ڕابردوودا" پووچەڵ کردووەتەوە و دەڵێت کە لە نزیکەوە چاودێری هەموو چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا دەکات و ئەگەر پێویست بکات هەنگاو دەنێت.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئەم پیلانە تیرۆریستییە" بە "پارەدارکردنی ڕاستەوخۆ" لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، لەژێر ڕێنمایی سوپای پاسداران و بە کەڵک وەرگرتن لە بریکاری بیانی و بە بەشداریی نزیکی میلیشیاکانی لایەنگری کۆماری ئیسلامی لە عێراق ئەنجام دەدرێت.

هەروەها دەشڵێت، ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسداران لە کاتی جەنگدا کاریان کرد بۆ پێشخستنی پلانی وێرانکاری و زیان بە هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.

ئیسرائیل دەڵێت لە وەڵامی ئەم کردارانە، بە هاوکاری لەگەڵ، شین بێت و مۆساد، سوپای ئیسرائیل مەجید خادمی، سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسداران و موحسین سوری، سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی ڕێکخراوەکەی کردووەتە ئامانج.

This item is part of
XS
SM
MD
LG