Accessibility links

مایک واڵتز: ترامپ رێگەنادات رژێمی کۆمەڵکۆژی ئێران جیهان بە بارمتە بگرێت

مایک واڵتز، نوێنەری ئەمەریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە چاوپێکەوتنێکی تازەدا لەگەڵ ماریا بارتیرۆمۆ لە بەرنامەی "بەیانیان لەگەڵ ماریا"ی فۆکس نیوز، هۆشدارییەکی توندی سەبارەت بە هەوڵەکانی سوپای پاسداران دا بۆ بەهێزکردنی توانا جەنگییەکانی.

واڵتز ڕایگەیاند، "سوپای پاسداران، کە ئێمە و زۆرێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی پێناسەی ئەکەین، بەشێکی زۆر گەورە لە ئابوری و ژێرخانی ئێران کۆنتڕۆڵ دەکات. ئەوان بە کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ژێرخانە، دەیانەوێت ئەو توانای جەنگییەی ماوە بەهێز بکەنەوە."

جەختیشی کردەوە لەوەی کە سەرۆک دۆناڵد ترامپ زۆر ڕژدە لەسەر ئەم بابەتە و بە توندی پابەندە بە هێڵە سوورەکانی خۆیەوە.

ڕایشیگەیاند "ئەو ڕێگە نادات ئەم رژێمە کۆمەڵکوژە دابینکردنی وزە و ئابوورییەکانی جیهان بکاتە بارمتە." ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا پێشتر رایگەیاندبوو ئۆپەراسیۆنێکی فراوان بۆ لەناوبردنی هەموو پێگە و بنکە سەربازییەکانی رژێمی ئێران لە نزیک و لەسەر تەنگەی هورمز لە ئارادا دەبێت.

سەرۆک ترامپ خۆی رۆژی شەممە لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال، هۆشداری دا بە کۆماری ئیسلامی "ئەگەر ئێران لە ماوەی 48 کاتژمێردا لە ئێستاوە تەنگەی هورمز بە تەواوی و بەبێ هیچ مەترسییەک نەکاتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێرش دەکاتە سەر وێستگەکانی وزەی ئێران و لەناویان دەبات، لە گەورەترینەوە دەست پێ دەکات.!"

ئەم پێشهاتانە نیشانەی هەڵکشانی ڕدژی فشارە سەربازی و ئابوورییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانین بە تایبەتی ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامی، کە لە مانگی دووەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە بە بێ هیچ نیشانەیەک بۆ کەمبوونەوە یان دانوستان لە ئێستادا. جەنگەکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاسایشی وزەی جیهانی و سەقامگیریی ناوچەیی هەیە.

XS
SM
MD
LG