فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆکەی جەنگی ئێف 15ی ئەمەریکای لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕەتکردەوە و بە "درۆ" ناوی برد. بەگوێرەی ڕاگەیاندنێکی سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەم هەواڵە چەواشەکارانە ڕەت دەکاتەوە کە ماوەیەکە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاودەبێتەوە و دەڵێت لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەکیان نییە و هیچ فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەمەریکاش لەلایەن ئێرانەوە نەخراوەتە خوارەوە.
هاوکات سێنتکۆم جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێزەکانی ئەمەریکا تا ئێستا زیاتر لە 8هەزار گەشتی ئاسمانی سەربازیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەییدا ئەنجام داوە و بەردەوامیشن لە چالاکییەکانیان لە ناوچەکەدا.
سێنتکۆم هەروەها ڕوونی کردووەتەوە کە پێشتر حاڵەتەکانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئەمەریکاییەکان پەیوەندییان بە ڕووداوەکانی وەک لێدانی هەڵەی هاوپەیمانەکانیان لە کوێت بووە و پەیوەندییان بە کردەوەی ڕاستەوخۆی ئێرانەوە نەبووە.