Accessibility links

ڕاگەیاندنی هاوبەشی وڵاتانی ئەوروپا و کەنداوی عەرەب لە دژی کردەوەکانی ئێران لە تەنگەی هورمز

گرووپێک لە وڵاتان کە بریتین لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات)، بەحرەین، بەریتانیا، فەرەنسا، ئاڵمانیا، سوید و ئوسترالیا، لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و دامەزراوە سیڤیلییەکان، لە کەنداوی عەرەب دەکەن.

لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە کە ئەم کردەوانە وەک "داخستنی ڕاستەوخۆ و دێفاکتۆی تەنگەی هورمز دەبینرێت، و داوا کراوە دەستبەجێ هەڕەشەکان، دانانی مین، و هێرشە درۆنی و مووشەکیەکان ڕابگیرێن.

ئەو وڵاتانە جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم کارانە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە و هەروەها پشتگیرییان لە ئازادیی گواستنەوەی دەریایی دووپات کردەوە.

لە کۆتاییدا، ئەو وڵاتانە ڕایانگەیاندووە کە ئامادەن پشتگیری لە هەوڵەکان بکەن بۆ دڵنیابوون لە تێپەڕینی ئاسایی لە تەنگەی هورمز، و پێشوازییان لە هەنگاوەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزە کردووە بۆ دابینکردنی نەوت لە کۆگاکانی ستراتیجی بەمەبەستی ئارامکردنەوەی بازاڕەکانی وزە.

XS
SM
MD
LG