حکومەتی بەحرەین ئەمڕۆ شەممە 21ی ماگی سێ ڕایگەیاند، رۆژی نۆی مانگی سێ، ئێران هێرشێکی مووشەکی کردووەتە سەر یەکەیەکی نیشتەجێ بوون لە وڵاتەکە کە لەلایەن سسیتەمی بەرگری “پاتریۆت"ەوە بەرپرچ دراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە، ئەو کردەوەیە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە بەرەوناوچەیەکی نیشتەجێبونی هاووڵاتیانی سیڤیل ئاراستە کرابوو. سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پاترۆیت کاردانەوەیەکی خێرایی هەبووە و درۆنەکەی پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی پووچەڵکردووەتەوە.
دەوڵەتی بەحرەین لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەشڵێت ئەگەرچی لە ئاکامی ئەم هێرشە بریندار هەیە، بەڵام کاردانەوە دەستووبردەکەی سیستەمی دژە مووشەکیی پاترۆیت بوو بە هۆی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی بەحرینی نیشتەجێی ئەو یەکەیە.
هێشتا لەبارەی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە و کاردانەوەی فەرمیی لە لایەن ئێرانەوە، هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە بەڵام چاودێران پێیان وایە کە ئەم ڕووداوە دەکرێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییە ناوچەییەکان و ئاستی ئاڵۆزییەکان هەبێت