Accessibility links

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی: ئێران دەڵێت هێرش کراوەتە سەر نەتەنز

بەپێی هەواڵی میدیای ئێرانی کە لەلایەن تایمزی ئیسرائیلەوە گواستراوەتەوە، بنکەی ناوەکی ئێران لە نەتەنز، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ڕژێمی ئێران کراوەتە ئامانج.

لە هەمان کاتدا، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە کە لە لایەن ئێرانەوە ئاگادارکراوەتەوە، ئەمڕۆ هێرش کراوەتە سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنز.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی، هەتا ئێستا هیچ بەرزبوونەوەیەک لە ئاستی تیشکدانەوەی ناوەکی لە دەرەوەی ناوچەکەدا تۆمار نەکراوە، کە ئەمە دڵنیاییەکی سەرەتایی دەدات بەوەی کە کاریگەریی خراپی ژینگەیی ڕووینەداوە.

هەتا ئێستا وردەکاری هێرشەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.


XS
SM
MD
LG