Accessibility links

سوپای ئەمەریکا دەڵێت توانای ئێران لە تەنگەی هورمز کەمبووەتەوە

ئەدمێراڵ براد کووپەر
ئەدمێراڵ براد کووپەر

براد کووپەر، فەرماندەیێک لە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکە هێرشێکی قورسیان ئەنجامداوە بۆ سەر بنکەیەکی ژێر زەوی لە کەناراوەکانی ئێران، کە بەکارهاتووە بۆ هەڵگرتنی مووشەکە کروزە دژە کەشتی و کەرەستە سەربازییەکانی تر.

بەپێی ڕاگەیاندنەکەی کووپەر، لەم هێرشەدا چەند بۆمبی 5 هەزار پاوەندی بەکار هاتوون، و ئامانجەکەش بنکەیەک بووە کە پەیوەندی بە هەڕەشەکردن لە ئازادیی گواستنەوەی دەریایی تەنگەی هورمز هەبووە.

کوپەر لە پەیامێکی ڤیدیۆیی کە لەسەر تۆڕی ئێکس بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "نەک تەنها بنکەکەمان لەناوبرد، بەڵکو شوێنەکانی پشتیوانی زانیاری و سیستەمە ڕادارییەکانیشمان تێکدا، کە بەکاردەهاتن بۆ چاودێری هاتووچۆی کەشتییەکان."

بەپێی ئەم فەرماندەیە، ئەم هەنگاوە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی توانایی ئێران بۆ هەڕەشەکردن لە ئازادیی گواستنەوەی دەریایی لە ناوچەی تەنگەی هورمزدا، و جەختی کردووەتەوە کە هێزەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبن لە بە ئامانجگرتنی ئەم جۆرە شوێنانە.

XS
SM
MD
LG