Accessibility links

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە ڕۆژانی داهاتوودا چڕتر دەبنەوە

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ڕژێمی ئێران “لە ڕۆژانی داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات”.

کاتز لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئیسرائیل بڕیارە "بەردەوام بێت لە لێدانی ڕژێمی تیرۆریستی ئێران و نەهێشتنی فەرماندەکانی و تێکدانی توانا ستراتیژییەکانی" هەتا ئەو کاتەی هەموو هەڕەشەکان بۆ سەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا نەهێڵرێن."

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەربازی وڵاتەکەی بەهێزە و بەرگری ناوخۆی ئیسرائیل بەهێزە، گوتیشی “ئێمە ناوەستین هەتا هەموو ئامانجە سەربازییەکانمان بەدی نەهێنین”.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکاش ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئەمەریکا لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لەم شەڕەدا دژ بە ڕژێمی ئێران نزیک دەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG