Accessibility links

سێنتکۆم: کەشتی ئێرانی لە کەنداوی عوماندا نەماون

فەرماندەیی نێوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، هیچ کەشتییەکی ئێرانی لە کەنداوی عوماندا نەماوە.

سێنتکۆم لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەڵێت "دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڕژێمی ئێران 11 کەشتی لە کەنداوی عومان هەبوو، ئەمڕۆ هیچیان لەوێ نەماوە."

دەشڵێت "ڕژێمی ئێران دەیان ساڵە کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە کەنداوی عومان هەراسان دەکات و هێرشیان دەکاتە سەر. ئەو ڕۆژانە بەسەرچوون. ئازادی هاتووچۆی دەریایی بۆ ماوەی زیاتر لە 80 ساڵە بنەمای گەشەسەندنی ئابووریی ئەمەریکا و جیهانی بووە. هێزەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لێی."

سێنتکۆم لە ڕاگەیاندنێکی تردا دەڵێت لە ماوەی 48 کاتژمێری یەکەمی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی دژ بە ڕژێمی ئێراندا ئەم شوێنانە بە ئامانج گیراون:

نێوەندەکانی کۆنترۆڵ و بڕیاردان، بنەکی هاوبەشی سوپای پاسداران، بنکە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران، سیستمی بەرگری ئاسمانی، بنکەکانی مووشەکی بالستیکی، کەشتیەکانی هێزی دەریایی ئێران، ژێردەریاییەکانی ئێران، بنکەکانی دژە مووشەک و تواناییەکانی پەیوەندی سەربازی.

XS
SM
MD
LG