Accessibility links

سەرۆک ترامپ: بەردەوامین لە ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی دژ بە ئێران بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە قورسانەی کە ئەم ڕژێمە تیرۆریستییە دروستی کردووە

لێدوانی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکانی دژی ڕژێمی ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:11 0:00

لێدوانی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکانی دژی ڕژێمی ئێران

سەرۆک دۆناڵد ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لە میانەی ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێناندا ڕایگەیاند " سوپای ئەمەریکا بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان دژی ئێران بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە قورسانەی کە ئەم ڕژێمە تیرۆریستییە ترسناکە لەسەر ئەمەریکا دروستی کردووە."

سەرۆک گوتی "دوابەدوای سڕینەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو، ماوەیەکی کەم لەمەوبەر، ئێمە هۆشدارییامن دایە ئێران کە هیچ هەوڵێک نەدەن بۆ دروستکردنەوەی لە شوێنێکی تردا. چونکە نەیاندەتوانی چیتر ئەوانە بەکاربهێنن کە ئێمە زۆر بە سەختی لەناومان بردن. بەڵام ئەوان ئەو هۆدارییانەیان پشگوێخست. ئامادەنەبوون دەستبەرداری خواستی ناوکی بن. جگە لەوەش، بەرنامەی موشەکی بالیستیکی ئاسایی ڕژێم بە خێرایی گەشەی کرد و ئەمەش مەترسییەکی زۆر ڕوون و گەورەی بۆ سەر هێزە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا کە لە دەرەوەی وڵات جێگیر بوون، دروست کردبوو."

سەرۆک ترامپ گوتیشی " ڕژێم پێشتریش مووشەکی هەبوو کە توانای لێدانی ئەوروپا و بنکەکانمانی هەبوو، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات، و بەم زووانە مووشەکی دەبوو کە توانای ئەوەی هەبێت بگاتە ئەم ئەمەریکا جوانەمان. مەبەست لەم بەرنامە مووشەکییە خێرا گەشەسەندووەشی ئەوە بوو، قەڵغانێک بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆم دروست بکات و سەختی بکات بۆ هەر کەسێک کە بەوێت لە دروستکردنی ئەم چەکەی کە زۆر بە سەختی قەدەغەمان کردەووە، ڕایبگرێت."

سەرۆک ترامپ گوتی ئێمە بووین کە باسمان دەکرد و دەمانوت دەبێت ڕایگرێت، بەڵام هەموان لەگەڵ بۆچوونەکەمان کۆکبوون هەرچەندە کەسیان ئەو بوێرییەیان نەبوو کە بیڵێن.

سەرۆکی ئەمەریکا گوتی "ڕژێمێکی ئێرانی خاوەن چەکی دوورهاوێژ و چەکی ئەتۆمی، نەک تەنها دەبێتە هەڕەشەیەکی بەرگەنەگیراو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو بۆ گەلی ئەمەریکاش. خودی وڵاتەکەمان دەکەوتە ژێر مەترسییەوە و زۆر نزیک بوو لەوەی بکەوێتە ژێر هەڕەشە."

سەرۆک ترامپ شانازیشی بەوە کرد کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ناسراو بە بەرجامی هەڵوەشاندەوە کە لە سەردەمی سەرۆک باراک حوسەین ئۆباما کرا و گوتی " ئەوە ڕێککەوتنێکی زۆر خراپ و ترسانک و مەترسیدار بوو. سێ ساڵ لەمەوبەر چەکی ئەتۆمییان دەبوو و بەکاریان دەهێنا. بەڵام ناهێڵم ئەوە ڕووبدات."

سەرۆک ترامپ باسی لە ڕەفتارە تێکدەرەکانی ئێران و هێرش و چاندنی بۆبی کەنار ڕێگاکان کرد کە بوونەتە هۆی پەڕاندنی دەست و قاچی ئەمەریکاییەکان. سەرۆک ڕایگەیاند کە " ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی (سەرکردەی هێزی قودسی سوپای پاسداران) باوکی پلانەکانی دانانی بۆمبی چێندراو بوو. کە زۆریش شانازی بە کارەکەوەی دەکرد. من لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیمدا لەناوم برد."

ترامپ ڕایشیگەیاند رێگە نادەن ئێران وەک "سپۆنسەری سەرەکی تیرۆر لە جیهان"دا چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت. وەڵامی ئەو ڕەخنانەشی دایەوە کە دەڵێن گوایە بێزر دەبێت و دەکشێتەوە گوتی "من بێزار نابم، هیچ شتێکی ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ من بێزارکەر نییە. ئەگەر بێزار بووبام ئێستا لێرە نەدەبووم."

گوتیشی "پێشبینیمان دەکرد چوار بۆ پێنج هەفتە بخایەنێت بۆ رووخاندنی سەرکردایەتیی ئێران، بەڵام تەنها چەند کاتژمێرێکی خایاند و زۆر زووتر بوو لەوەی چاوەڕێمان دەکرد."

XS
SM
MD
LG