وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانێکی کورد سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی بە سەلامەتی بۆ ئێران لەم ساڵدا دەڵێت هەر وەکو سەرۆک ترامپ گوتویەتی خەڵکی ئێران ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم هەلە بقۆزنەوە.
ڕۆژنامەوان ڕەحیم ڕەشیدی، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەی وەزیری جەنگ پیت هەگسێت و سەرۆکی سوتنە هاوبەشە لەشکرییەکان ژەنەڕاڵ دان کەین، لە پەنتاگۆن، لە وەزیری جەنگی پرسی وەکو کوردێکی خەڵکی سەقز کە لە ساڵی 1996 وە شارەکەی جێهێشتووە ئایا لەم ساڵدا دەرفەت دەبێت بە سەلامەتی بگەڕێتەوە زێدی خۆی؟ لە وەڵامدا هەگسێت گوتی " ناتوانم گەرەنتی ئەوە بدەم، بەڵام پێم وابێت ئەو پەیامەی کە سەرۆک لەو بارەیەوە داویەتی ڕوونە! گەلی ئێران ئێستا کاتی ئێوەیە."
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد جیهان بینی چی ڕوویدا و ڕژێم چۆن دەیان هەزار خۆپیشاندەری کوشت " بینیمان بەشێکی زۆری خەڵکی ئێران خواستی گۆڕانکارییان هەیە، هەر بۆیە کاتی ئەوەیە ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە."
سەبارەت بە پاراستنی کوردیش وەزیری بەرگری گوتی " دەتوانم بە گشتی لەسەر هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا قسە بکەم، کە بە بەردەوامی لەگەلیاندا لەسەر خەتین و شانبەشانیان وەستاوین و سوپاسی تواناکانیان دەکەین."