Accessibility links

سیناتۆر گراهام و شاندێکی کۆنگرێس لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆدەبنەوە

سیناتۆر لینزی گراهام و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا، ئەمڕۆ شەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە ئەڵمانیا، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.

بە پێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوولا.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت " شاندی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا جەختی لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە و پشتگیریی خۆی بۆ عێراق و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نیشان دا."

هەوەها دەشڵێت "دۆخى سووريا و كورد له‌و وڵاته‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا جه‌ختيان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ ئێستا و ده‌ستوورى داهاتووى سوورياى يه‌كگرتوودا كرده‌وه‌."

جگە لە لینزی گراهامی سیناتۆری کۆماری، سیناتۆری دیموکراتەکان ڕیچارد بلومنتال و ژمارەیەک سیناتۆری دیکە بەشداری کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ بارزانی کردووە. گراهام و بلومێنتاڵ نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر پڕۆژە یاسایەکیان بە ناوی یاسای پاراستنی کورد پێشکەش بە ئەنجومەنی پیران کرد بەڵام تا ئێستا لە لیژنەکاندا تاوتوێ نەکراوە.

XS
SM
MD
LG