Accessibility links

واڵتز: ئەمەریکا لەگەڵ خەڵکی ئێراندایە بۆ خەبات لە پێناو کەرامەت و ئازادیدا

مایک واڵتز، نێردەی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیویەتی "ڕژیمی ئێران جارێکی دیکە لە جیاتی گوێگرتن لە خەڵکەکەی خۆی بە شێوەیەکی دڕندە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات."

نێردەی ئەمەریکا لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەی لە تۆڕی ئیکس نووسیویەتی وەک سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕوونی کردووەتەوە، ئێمە چاودێری دۆخەکە دەکەین.


دەشڵێت ئەمەریکا لەگەڵ گەلی ئێراندایە لە هەوڵەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی کەرامەت و ئازادی بنەڕەتی.

ناڕەزایەتییەکانی ئێران جارێکی دیکە لە 28ی مانگی 12 لە تارانەوە دەستیپێکرد و لە سەرانسەری وڵاتدا تەشەنەی کردووە، ئەمەش بەهۆی توڕەیی گشتیی خەڵک لەسەر خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵی ڕژێمی ئێران کە بووەتە هۆی خراپتربوونی قەیرانی ئابووری و دابەزینی پێوانەیی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار.

XS
SM
MD
LG