Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت ئیسرائیلییەکان بڕیاریانداوە تۆڵە لە ئێران بکەنەوە


دەیڤید کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە ڕوونی بڕیاری تۆڵەسەندنەوەی داوە لە ئێران لە بەرامبەر هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیدا بۆ سەر ئیسرائیل.

وڵاتە زلهێزەکانی جیهان له هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن له ململانێی فراوانتر له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای هێرشەکانی شەوی شەممەی ئێران که سەدان موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد، ئەمە یەکەم جار بوو ئێران ڕاستەوخۆ هێرش بکاته سەر ئیسرائیل دوای دەیان ساڵ له ڕووبەڕووبوونەوە لە ڕێگەی بەکرێگیراوانیەوە.

ئێران ئەم هێرشانەی لە کاردانەوە لە بەرامبەر هێرشی گوماناوی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشق لە 1ی مانگی چوار ئەنجامدا کە بەهۆیەوە دوو فەرماندەی باڵای ئێرانی و چەند ئەفسەرێکی دیکە کوژران.

دوای زیاتر لە شەش مانگ لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و گروپی چەکداری فەلەستینی حەماس کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، توندوتیژییەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیادیان کرد، دیپلۆماتکاران بە دوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی ناوچەکە بە دووربگرن لە شەڕی ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و ئێران.

ئەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێران کە ڕۆژی شەممە خراونەتە خوارەوە، زۆربەیان لەلایەن ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیەوە خراونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها زیانێکی کەمیان هەبووە. بەڵام ئیسرائیل دەڵێت دەبێت تۆڵە بکاتەوە بۆ ئەوەی متمانەی ڕێگرییەکانی بپارێزێت. ئێران دەڵێت لە ئێستادا ئەم بابەتە بە داخراوی دەهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر ئیسرائیل ئەو کارە بکات، جارێکی دیکە تۆڵەی خۆی دەکاتەوە.

پێشتر کامیرۆن لە گەشتەکەیدا بۆ قودس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندبوو، ڕوونە کە ئیسرائیلییەکان بڕیار دەدەن هەنگاو بنێن. "هیوادارین بە شێوەیەک ئەو کارە بکەن کە تاکو ئەو جێگایەی کە دەکرێت دۆخەکە خراپتر نەبێت".

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG